ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە پێشتر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردبووە، گەریلای ئەڵمانی یاكوب ریمەر (شیار گابار) لە ٩ی تەمووزی ٢٠١٨ / ١٨ی پووشپەڕ لە ناوچەى چارچێلای گەڤەری جۆلەمێرگ لە شەڕ لە دژی سوپاى تورکدا شەهید بووە.
ریمەر ساڵی ١٩٩٤ لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا لە دایکبوو بوو. ساڵی ٢٠١٣ رووی لە کوردستان کرد و بەشداریی ریزەکانى گەریلا بوو. لە شارەکەیدا چالاکیى یادکردنەوەى بەڕێوەدەچن. رۆژی ٣ی شوباتی بۆ بەرزراگرتنى یادی ریمەر رێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.
چالاکیى دوەمیش لە دواى رێپێوانەکە و لە کاتژمێر ١٤:٠٠ دا بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێ دەکرێت بنەماڵە و هەڤاڵەکانى ریمەر و وڵاتپارێزان بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکەن.
ر.م