لە هامبۆرگ ڕێپێوانی درێژی ۳ ڕۆژە بۆ ڕێبەر ئۆجالان دەستی پێکرد

ە هامبۆرگی ئەڵمانیا دژ بە بە گۆشەگیری ڕێبەر ئۆجالان و بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی مانگرتن لە خواردن ڕێپێوانی درێژی ۳ ڕۆژە دەستی پێکرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وێستگەی شەمەندفەری شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، بۆ کۆتایی-هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هاوکات بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی مانگرتن لە خواردن کە بە پێشەنگی لەیلا گیوڤەن و ناسر یاگیز و زیندانیانی نێو زیندانەکانی ڕژێمی تورکیا لە کوردستان، تورکیا، وڵاتانی ئەوروپا و جیهان بەڕێوەدەچێت، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە گیان بەختکردووانی ئازادی، بە بەشداری ٥۰ کەسایەتی و چالاکوان دەست بە ڕێپێوانی درێژی ۳ ڕۆژە کرا.

ڕێکخەرانی ڕێپێوانەکە بە ئاژانسەکەمان فورات نیوز (ANF)یان ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ٥ شەممە یەکەم ڕۆژی ڕێپێوانەکە کە بە وتنەوەی دروشمەکانی (شەرمەزاری بۆ ڕژێمی ئەردۆغان، ئازادی بۆ ئۆجالان، پشتیوانی مانگرتووانین) دەستی پێکردووە تا ناوچەی ویلهێمسبۆرگ بەشدارن ڕێدەپێون و لەوێ کۆتایی پێدەهێنن. ڕۆژی دووەمی ڕێپێوانەکەش کە هەینی-یە لە ویلهێمسبۆرگەوە دەستی پێدەکرێتەوە تا بەردەم پارلەمانی هەرێمی هامبۆرگ دەخایەێت و لەوێ لە ڕۆژی سێهەمیدا کە دەکاتە ڕۆژی شەممە لە کاتژمێر ۱۰:۰۰ی بەیانیدا تێکەڵ بە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری مەزن دەبێت کە ئەویش بەهەمان ئامانجی ڕێپێوەران ئۆرگانیزە دەکرێت".

ڕێکخەرانی ڕێپێوەرانی۳ڕۆژەی هامبۆرگ داوا لە کوردانی هەرێمی هامبۆرگ و دەوروبەر دەکەن، تا کاتژمێر ۱۰:۰۰ی بەیانی ڕۆژی شەممە لە بەردەم پارلەمانی هەرێمی هامبۆرگ ئامادەبن و بەشداریان لە کۆبوونەوەکەی ئەوێ، خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ و بەرخودانی مانگرتووان بکەن و لە دژی ستەم و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بوەستنەوە.

هـ.هـ