لە هانۆڤەر چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستى پێکرد

بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستى پێکرد.

چالاکییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیى مانگرتن لە خواردنى لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری جۆلەمێرگى هەدەپە  لە چەندین وڵات بەردەوامە.

چالاکیى مانگرتن لە خواردنى بێسنووری لەیلا گیوڤەن ماوەی ٤١ رۆژە بەردەامە. لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانى گیوڤەن، چالاکیى مانگرتن لە خواردن دەستى پێکرد.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیى ئەنجوومەنى ژنانى رۆناهی دەستیپێکردووە و ماوەیى هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

ر.م