لە هیلبورن و براینسچویگ یادی شەهیدان کرایەوە

لە شارەکانی هیلبورن و براینسچویگی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان کرایەوە.

لە شارەکانی هیلبورن و براینسچویگی ئەڵمانیا یادی ئەو ئینتەرناسیۆنالیستانە کرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون.

لە چالاکیەکەدا یادی کەڤین جۆچیم (دڵسۆز بەهار) کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە ئەنجامی هێرش دەوڵەتی تورکدا لە ڕۆژئاوا شەهید بوو و جاکوپ ڕیمیر (شیار گابار) کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە هەریمەکانی پاراستنی میدیادا شەهید بوو و شەهیدانی ١٤ی تەموز کرایەوە.

دوات کوردستانیان سەردانی گۆڕی دڵسۆز بەهاریان لە شاری کارلسرەح کرد.

براینسچویگ

لە شاری براینسچویگی ئەڵمانیاش لە ناوەندی کەلتوری مۆزائیل یادی سینان گونەش شەڕڤانی مەلەکەپە / فەسک و گەریلای هەبەدەهە کرایەوە کە لە ناوچەی کاخزمانی قەڕس شەهید بوو.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا نوێنەرانی گۆڤاری کۆمون، ئاڤەگ – کۆن، نوێنەری فەد – دەم و نوێنەری مەلەپەدە بەشداریان کرد.

هەروەها سینەڤزیۆنێک نمایشکرا، شیعر خوێندرانەوە و گروپی ژنانی ناوەندی کەلتوری موزائیک گۆرانیان وت.

ف.ق