لە هیلبۆڕن ژینگەپارێزەکان پشتگیری ڕۆژئاوایان کرد

لە شاری هیلبۆڕنی ئەڵمانیا، بزوتنەوەی (Fridays for Future) ڕێپێوانێکی ڕێکخستن و پشتگیریان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

ژینگەپارێزان بۆ ئەوەی سەرنجی بەرپرسانی ئەڵمانیا بۆ سەر گۆڕینی کەشوهەوا ڕابکێشن کاتژمێر ١١ لە هیلبۆڕن ڕێپێوانێکیان ڕێکخست.

لە چالاکیەکاندا کە رێکخستنی گەنجانی ژینگەپارێز ڕیکیانخستبوو، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش شەرمەزار کران و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا نیشاندا.

لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی دڕندەیی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە.

ف.ق