لە هیلسینبۆرگ چالاکى بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتوان بەڕێوەچوو

کوردستانیان لە شاری هیلسینبۆرگی سوید بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر بەرخودانى لەیلا گیوڤەن چالاکییەکیان ئەنجامدا.

دەستەیەک لە کوردستانیان لە شاری هیلسبنبۆرگی سوید بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتیوانیکردن لە چالاکیى مانگرتنى لەیلا گیوڤەن چالاکییەکیان ئەنجامدا.

کوردستانیان لەبەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنى هیلسینبۆرگ وێنەکانى لەیلا گیوڤەنیان بەرزکردەوە و لەبارەى گۆشەگیری و کۆمەڵکوژییەکانى کوردستان لەسەر دەستى دەوڵەتى تورک زانیارییان بە هاووڵاتییان دا.

چالاکوانەکان رایانگەیاند، تاوەکو گۆشەگیریى سەر ئۆجالان کۆتایى پێنەیەت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ر.م