لە هێرشێکدا بۆ سەر ئاهەنگێک لە ئەفغانستان دەیان کەس کوژران و بریندار بوون

لە کابولی پایتەخەتی ئەفغانستان بە هۆی هێرشێكی خۆکوژی بۆ سەر ئاهنگێک دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

نوسرەت رەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، زیاتر لە هەزار کەس لە ئاهنگێکدا بوون و هێرشێکی خۆکوژیی کری سەر و ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی بەشداری ئەهنگەکە ببوون کوژران.

هەروەها بەگوێرەی شاهید حاڵەکانی ڕووداوەکە، لەو ڕووداوەدا  ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان کوژراون، یان بریندار بوون. لە دوای هێرشەکە بریندارەکان بۆ چارەسەری گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشەخانەکانی شارەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە لە هۆڵی دوبەی سیتی لە ڕۆژئاوای کابولی پایتەخت روویداوە، کە زۆربەی هاووڵاتییانی ئەو هەرێمە لە رووی ئایینەوە سەر بە ئایینزای شیعەن.

لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا بەهۆی ١٧ هێرشەوە لە شاری کابولی ئەفغانستان بەلانیکەمەوە ١١٣ کەس کوژراون و زیاتر لە ٧٠٠ کەسی تریش برینداربوون.

ژ.ت