لە هەڵەبجە هاوڵاتیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە
ئەمشەو لە شاری هەڵەبجە هاوڵاتیەک بە سەربرڕاوی دۆزرایەوە.
ئەمشەو لە شاری هەڵەبجە هاوڵاتیەک بە سەربرڕاوی دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە هەڵەبجەوە، ئەمشەو لە شاری هەڵەبجە هاوڵاتیەک بە ناوی"ئیدریس بامۆکی"ی تەرمەکەی بەسەربڕاوی دۆزراوەتەوە و دەوترێت ئاسەواری چەندین ڵێدانی چەقۆش بەجەستەیەوە دیارە.
زانراوە، "ئیدریس بامۆكی" كارمەندی فەرمانگەی ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە بووە و دوكانێکی وەرزشیشی لە ناو بازاری شارەکە هەبووە. کەسی کوژراو لە یەک کاتدا دوو هاوسەری هەبووە. تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی و هۆکاری کوشتنەکەی بامۆکی نەزانراوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.
هـ.هـ