لە ولاتانی سوید، هوڵەندا وئەڵمانیا دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا

لە شارەکانی وڵاتانی سوید،هۆڵەندا وئەڵمانیا، کوردستانیان داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان وهێرشی لەدژی کەمپی مەخمووریان ئیدانەکرد.

بە ئامانجی ئیدانەکردنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر کەمپی مەخموور بە دەسپیشخەری کۆنفیدراسیۆنی کۆمەلگەی کوردستانی لە ئەڵمانیا لەشاری برێمن چالاکییەک بەرێوەچوو. کوردستانیان لە برێمێن وئۆڵدێنبورگ وێڕای دۆستەکانیان بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد. کوردستانیان بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان ئیدانەکرد و وتیان، " ڕێگەخۆشکردن بۆ داگیرکاری بۆ کوشتنی مندالی گەلی خۆت وپیشکەشکردنی خاکی خۆت خیانەت وبراکوژییە."

فرانکفۆرت:

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بۆ هەمان مەبەست میتینگێک بەرێوەچوو. لەمیتینگەکەدا وەبیرخرایەوە کە بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک ژمارەیەکی زۆرهاووڵاتی باشووری کوردستان کوژراون و بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق ئیدانەکرا. لەمیتینگەکەدا داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا کە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست بگرن."

شتوتگارت:

لەشاری شتوتگارتی ئەڵمانیا لەدژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرباشووری کوردستان و بۆردومانی کەمپی پەنابەرانی مەخموور رێپێوانێک ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی " بمرێ خیانەت" بەرزکرایەوە.

ستۆکهۆڵم

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید ئیدانەکرا.  کوردستانیان بە بەرزکردنەوەی پانکارت کە لێی نووسرابوو " ئەردۆغانی بکووژ"، " لەدژی فاشیزم و تیرۆر یەک بگرین" دەستیان بەرێپێوان کرد. لەرێپێوانەکەدا ڕخنەی تووند لە نەتەوەیەکگرتووەکان ویەکێتی ئەورووپا گیرا کە لەهەمبەری ئەوهێرشانەدا بێدەنگن. هەروەها ئەوەخرایە ڕوو کە بەرپرسانی پەدەکە، دەوڵەتی عێراق ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لەهەمەبر ئەوهێرشانە بێدەنگن و شەریکی ئەوە تاوانەن.

دەن-هاگ

لە شاری دەن-هاگی هۆڵەندا کوردستانیان ودۆستەکانیان بۆ هەمان ئامانج لەبەردەم پەرلمانی ئەو شارە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان ئیدانەکرا. لەچالاکییەکەدا بەزمانەکانی هۆڵەندی وئینگلیزی نووسراوە بڵاوکرایەوە.

ک-ش