لە وڵاتی سویسرا داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا

تەڤگەری گەنجانی کورد لە شارەکانی سۆلۆتۆن وبڕن-ی وڵاتی سویسرا بەئامانجی ئیدانەکردنی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان چالاکییان بەڕێوەبرد.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە کانتۆنی سۆلۆتۆن-ی وڵاتی سویسرا بەچالاکییەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆسەرخاکی باشووری کوردستان ئیدانەکرد.

گەنجان لە سەرپردێکی نێوان بڕن-زوریخ پانکاردێکیان کە لێی نووسرابوو' ئەردۆغان بکوژی مندالانی ساوایە، لە کوردستان دەرکەون' هەڵواسی.

گەنجانی کورد لەشاری بڕن-ی پایتەختی سویسرا بۆهەمان ئامانج چالاکییان ئەنجامدا.

لەچالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و ئاڵای کەجەکە بەرزکرانەوە.

چالاکی گەنجان بە دەستێوەردانی پۆلیس کۆتایی هات.

ک-ش