لە وڵاتی نەرویج کۆنفرانسێکی کراوە لەبارەی دۆخی کوردانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ کۆنفرانسێک بە ئامانجی تیشکخستنە سەر بارودۆخی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نەرویج بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر ١٢ی پاشنیوەڕۆ دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

کۆنفرانسەکە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویچ لە لایەن ڕێکخراوێکی دۆستی کورد ڕێکخراوە و هەموو حزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتکراون و کۆنفرانسێکی کراوە بۆ هەموو کەسێک دەبێت.

لە کۆنفرانسەکەدا، د کامەران مەتین و ناهید وەفایی و نێگین شێخولئیسلامی و هەروەها ئەمیر سەلیمی نوێنەری یارسەکان لەبارەی دۆخی ئێران و بە تایبەتی بارودۆخی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسە دەکەن.

لە کۆنفرانسەکەدا هەرروەها مافی قسەکردن دەدرێت بە نوێنەری ئەو حزبانەی کە بەشداریان کردووە.

ف.ق