لە وڵاتی نەرویج یادی دیارغەریب کرایەوە

لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج یادی دیارغەریب(هەڵمەت) ئەندامی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە کە لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا شەهید بوو، کرایەوە.

مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئۆسلۆ بەڕێوەچوو.  لەمەراسیمی وەبیرهێنانەوەکەدا لەسەرناوی کەجەکەی ئەورووپا وکەنەکە وتارخوێندرایەوە.

جەلالەدین دەمیرباش سیاسەتمەداری کورد لەمەراسیمەکەدا قسەیکرد و وتی، ئەوە هێرشەی لەدژی هەڤاڵ غەریب دەرئەنجامی کارێکی هەواڵگریی گەورەبووە.

ئاسۆ کوردستانی لەسەرناوی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری مەراسیمەکە بوو و ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ئیدانەکرد.

لە مەراسیمەکەدا لەسەر ژیان وخەباتی دیارغەریب سینافیزیۆنێک نمایشکرا.

ک-ش