لە وەڵاتی وێڵز گۆشەگیری سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا

لە شاری کاردێف-ی پایتەختی وەڵاتی وڵزکوردان و دۆستەکانیان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەرڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکیان بەڕێوە برد.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی  کوردی کاردیف بە ڕێوەچوو، کە پێکهاتووه لە سۆسیالیستەکانی وێلز و مەجلیسی دیموکراتی گەلی کورد لەو وڵاتە.

لە کۆبونەوەکەدا بێریتان ڕۆژ نوێنەری کەمپەینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'، قسەیکرد و داوای ئازادی ئۆجالانی کرد و باسی لە  گرنگی دان وهەوڵ بۆ پێشخستنی مۆدێرنیتەی دیموکراتی کرد لەبەرامبەر سیستمی دەسەڵاتدارییدا.

نوێنەری ڕێکخراوەکە رایانگەیاند کە هاوکارییە مادییەکانی چالاکان بۆگەلی رۆژئاوای کوردستان بەڕی دەکرێت.

ک-ش