لە ٣شاری ئەورووپادا کۆبونەوەی گەل بۆ هەلبژاردن بەڕێوەچوو

لە شارەکانی ڕۆتێردام-ی هولەندا و ڕنیس-ی فەرەنسا بەبۆنەی هەلبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٤ی پووشپەر کۆبونەوەی گەڵ ڕێکخرا.لە کۆبونەوەکەشدا یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە.

لە شارەکانی ڕۆتێردام-ی هولەندا بەبۆنەی هەلبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٤ی پووشپەر کۆبونەوەی گەڵ ڕێکخرا.لە کۆبونەوەکەشدا یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە.

لە کۆبونەوەکەدا پەڕلمانتاری هەدەپە-ی شێرناخ فەیسەل ساریی یلدز ئامادە بوو وتی،" ئەمرۆ ئێمە بە بۆنەی یادکردنەوەی شەهیدان و بابەتی هەلبژاردنەوە لە دەوری یەک کۆبوینەوە. دەبت لەبیرمان نەچێت کە ماوەێکی کورت ماوە کە  تێکۆشانی شەهیدەکانمان بگەینینە لوتکە. ئەم هەڵبژاردنە گرێدراوی بەرخۆدانی کوبانی وعەفرینە. بە ڕۆحی ئەو بەرخۆدانیەوە ئێمە دەتوانین لەم هەڵبژاردنەدا سەربکەوین."

ساریی یەڵدز وتی کە کورد، عەلەوی، سوریان و سوسیالیست بە ڕۆحی ئەو بەرخۆدانییە بوونە یەک ولە سەرفەرازی نزیک بونەتەوە.

ڕینیس

 

لە شاری ڕنیس-ی فەرەنسا بەبۆنەی هەلبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٤ی پووشپەر کۆبونەوەی گەڵ ڕێکخرا.

پاڕلمانتاری هەدەپە-ی سێرت بەسیم کۆنجا بەسداری ئەم کۆبونەوە بوو.کۆنجا داوای کرد کە با دیموکرات، شۆڕشگێڕ و کەسانی ئازادیخواز لە دەوری هەدەپە کۆببنەوە و وتی، " ئێمە نابێت ئیزن بدەین کە ئەردۆغان و مەهەپە جاریکی دیکە ئیرادەی گەل داگیربکەن."

' بینخیم'

لە شاری بینخێم-ی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە. دوای کۆبونەوەکە ئامادەبووان پێکەوە بەربانگیان کردەوە.

لە کۆبونەوەکەدا مەلا مەحیەدین کورتای قسەی کرد و وتی،" شەهیدانی ئەم تێکۆشانە،لە ناودڵی ئێمەدان." کورتای ئەوەی خستە روو کە هەلبژاردنی ٢٤ی حوزەیران زۆر گرنگە و وتی، "ئەگەر ئەم دەرفەتە لەلایەن گەلی کورد و گەلانی ستەم لێکراوە باش بەکار بێت ئەو چارەنووسی خۆمان بگۆڕین"

ک-ش