لە ٣هەمین ڕۆژی بەرخۆدانی ئامەد بەدەیان کەس دەستگیرکران، بریندارهەیە

لە چالاکییەکەی ئەمڕۆی ئامەد دا پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ڕزوان تووران پەرلمانتاری هەدەپە.

دوانیوەڕی ئەمرۆ پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەرڕێپێوانی هاووڵاتیانی ئامەد و پارلمانتاری هەدەپە ڕزوان تووران لەلایەن پۆلیسی تورکەوە کرایەئامانج. پارلمانتار تووران ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا.

لە کاتی هێرشی پۆلیس پارلمانتار ڕزوان تووران بوورایەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا.

دوای ڕاگەیاندنی چاپەمەنی لە نزیک شارەوانی گەورەی ئامەد ڕێپێوان دەستیپێکرد. لەم ڕێپێوانەدا هەتاکوو ئیستا ١٥کەس دەستگیرکراون و هێرش کراوەتە سەر ٣ڕۆژنامەوان.

لەکاتی ڕێپێوانەکەدا، ژمارەی دەستگیرکراوەکان بەرزبووەتەوە. پارلمانتارانی هەدەپە بۆ ئازاد کردنی گیراوەکان دەستیان بە چالاکی کرد.

دەستگیرکراوەکان-یان خستە ناو ئۆتۆمبیلی شارەوانی. دانیش بە شتاش پەرلمانتاری هەدەپەی سێرت ناڕەزایەتی خۆی لەهەمبەر ئەو دۆخە نیشاندا و وتی، " لە یەکەمین هەنگاوی قەیومەکان ئۆتۆمبیلی شارەوانییان خستە خزمەتی پۆلیس بۆ گرتنی گەل.

لەلایەکی ترەوە پۆلیس هێرشی کردە سەرڕۆژنامەوانان دەنیز ئایدەنیز، بێریتان جان ئوزەر و حەیات یەڵدز کە خەریکی ڕووماڵکردنی ڕێپێوانەکەبوون.

چالاکییەکە کاتژمێر ١٦:٠٠ کۆتایی پێهات. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بە پێشەنگایەتی ژنان لە کاتژمێر ١٧:٠٠ ڕاگەیەنراوک بدرێت."

ک-ش