لە ٤ شاری سوید چالاکى بۆ لەیلا گیوڤەن ئەنجامدرا

کوردستانیان لە ٤ شاری سوید بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن کە ٧٣ رۆژە بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە مانگرتندایە، رژانە سەر شەقامەکان و چەندین چالاکییان ئەنجامدا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانى ستۆکهۆلم، یوتۆبۆری، کارلستاد و بۆرلانگی سوید بۆ پشتیوانیکردن لە داواکانى لەیلا گیوڤەن چالاکییان ئەنجامدا و چالاکوانان داواشیان لە وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان کرد بەشداری لە چالاکییەکانى پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن بکەن.

کوردستانیان لە چالاکییەکانیاندا وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان و لەیلا گیوڤەن و پۆستەرى "پشتیوانى لە تێکۆشانی ئازادیى لەیلا گیوڤەن بکە" بەرزکردبووە. چەندین دروشم بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن و چەندین سرودی شۆڕشگێڕی وترانەوە.

سۆرایا پۆست پەرلەمانتاری پەرلەمانى ئەوروپا لە دەستپێشخەریى فمێنیستى بەشداریى لە چالاکییەکەى ستۆکهۆلم دا کرد و بە ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند "پشتیوانیى لە داخوازییەکانى لەیلا گیوڤەن دەکەین. دەبێت ئەردۆغان مافی کوردان بدات و کۆتایى بە پێشێلکاری و پێشێلکردنى مافەکانى کورد بهێنێت. لە چاوپێکەوتنم لەگەڵ وەزیرەکانى تورکدا پێیانم وت، من گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵ ناکەم و دەبێت گۆشەگیرییەکە لاببرێت".

لە چالاکییەکاندا، راگەیاندرا تاوەکو ئۆجالان ئازاد نەکرێت تێکۆشان و چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت و داواش لە حکومەتى سوید و یەکێتیى ئەوروپا کرا، بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى سەر ئۆجالان دەستبەکار ببن.

چالاکوانەکان لە چالاکییەکەى شاری بۆرلانگ پۆستەرى "دوێنێ زۆر زووە و سبەى زۆر درەنگ، راپەڕە" و ئاڵاکانى پەکەکە و وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لەیلا گیوڤەنیان بەرزکردەوە و بە وتنەوەى دروشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "سوپاى تورک لە کوردستان بۆ درەوە"، "پشیوانى لەیلا گیوڤەنین" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێپێوانیان ئەنجامدا.

بانگەواز بۆ چالاکی

ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە سوید، ئەنجوومەنى ژنانی کوردی ئامارا، بزووتنەوەى گەنجانى ئازاد و ژنانى گەنج رایانگەیاند، دۆخی تەندروستیى لەیلا گیوڤەن زۆر لە مەترسیدایە. داواشیان لە گەل، وڵاتپارێزان، ئازادیخوازان و دۆستانیى کورد کرد بەشداری لە چالاکییەکانى ئەمڕۆدا بکەن.

ئەمڕۆ لە ٥ شاری سوید رێپێوان و چالاکی بۆ پشتیوانیکرد لە لەیلا گیوڤەن و داواکانى و بۆ تێکشاندنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادی بۆ ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.

ئەو شارانەى کە چالاکییەکانیان تیادا بەڕێوەدەچێت:

Stockholm, Sergels Torg, saet 15.00

Borlange, Qada Borlange, saet 14.00

Gävle, Cadeya Drottningatan , saet 13.00

Vasterås, Erikslund, saet 13.00

Orebro, Qada Storatorget, saet 14.00

ر.م