لە ٩ شاری ئیتاڵیا ڕێپێوانی ماوهدرێژ بهڕێوهدهچێت
لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر گۆشەگیری و بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن، لە بەردەم بینای شارەوانی لێدوانێکی ڕۆژنامهوانی درا و ڕێپێوان دهستی پێكرد.
لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر گۆشەگیری و بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن، لە بەردەم بینای شارەوانی لێدوانێکی ڕۆژنامهوانی درا و ڕێپێوان دهستی پێكرد.
دۆستی گەلی کورد پاولۆ لیمۆندا لە بەردەم شارەوانیی شاری میلانۆ لێدوانێکی کورتی دا و دۆسیهیەکی ڕادهستی كاربهدهستانی شارهوانی كرد كه دەربارەی گۆشەگیری و مانگرتن لە خواردن ئامادەی كردبوو.
لە دوای لێدوانەکە ڕێپێوانێک کە چهندین شاری ئیتاڵیا لە خۆ دەگرێت دەستی پێکرد. ڕێپێوانه ماوهدرێژهكه ڕێكهوتی ٥ی حوزەیران لە شاری فرێنزا کۆتایی پێدێت.
چالاكان ٢٢ ی ئایار لە لۆدی، ٢٤ ی ئایار لە پیاجەنزا، ٢٥ ی ئایار لە فلۆرەنزیۆلیا، ٢٧ی ئایار لە پارما، ٢٩ی ئایار له لیل مۆدێنا و ٣١ ی ئایار لە بۆلۆگنا بن و ڕپێوانی خۆیان ئەنجام بدەن.
s.m