لە پاریس و مارسیلیا بۆ ئازادیی ئۆجالان و لە دژی داگیرکەری چالاکی ئەنجامدران

چالاکوانانی ژنی گەنجی ئازاد و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شارەکانی پاریس و مارسیلیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان رژانە سەر شەقامەکان.

چالاکوانانی ژنی گەنجی ئازاد و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شارەکانی پاریس و مارسیلیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان رژانە سەر شەقامەکان.

پاریس

چالاکوانانی ژنی گەنجی ئازاد و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان. لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکەرییەکان و قڕکردنەکانی دەوڵەتى تورک لە کوردستان ئیدانە کران.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا پۆستەرێکیان بەرز کردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" و ئاڵایەکی گەورەی پەکەکەشیان هەڵکردبوو.

بە زمانەکانى فەرەنسی و کوردی بە بەردەوامی دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" ، "پێگە بۆ کوردستان" و "بکوژ ئەردۆغان" دەوترانەوە.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا بەرەو ناوەندی شارەکە رێپێوانیان ئەنجامدا و لەبارەی ئازادی بۆ ئۆجالان و داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک راگەیاندراویان بڵاوکردەوە.

مارسیلیا

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەچەشە) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان لە دژی داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئەنجامدا.

لە چالاکییەدا هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کودستان ئیدانە کرا و گەل پۆستەرێکیان بەرزکردبووە کە لەسەری نووسرابوو "پێگە بۆ کوردستان و ئازادی بۆ ئۆجالان" و ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و تەچەشەیان بەرزکردبووە.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "تیرۆریست ئەردۆغان" ، "ئەردۆغانی بکوژ لە کوردستان بۆ دەرەوە" وترانەوە و راگەیاندراو بڵاوکرانەوە.

ژ.ت