لە پاریس چالاکى لە دژی داگیرکەریى دەوڵەتى تورک و نۆکەرانی بەڕێوەچوو

لە ناوچەى بانلیۆیا ڤیلنیوڤ سانت جۆرجیس لە شاری پاریس چالاکى لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا یادی دیار غەریب ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە بەرزا راگیرا.

لە چالاکییەکدا لە ناوچەى بانلیۆیا ڤیلنیوڤ سانت جۆرجیس لە شاری پاریسی پایتەختى فەرەنسا هێرشی داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کرا.

لە چالاکییەکەدا بۆ ئیدانەکردنى هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک دروشمەکانى "ئازادی بۆ ئۆجالان" ، "شەهیدان نامرن" ، "بمرێ ئەردۆغان" بەرزکرانەوە.

نەجمەدین دەمیر ئاڵپ هاووتەبێژی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە پاریس لە چالاکییەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و داگیرکەریى دەوڵەتى تورک و پیلانگێرییەکانى بە هاوکاریى پارتى دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) ئیدانە کرد.

دەمیر ئالپ یادی دیار غەریب ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتیى کەجەکەى بەرز راگرت، کە لە هێرشی ئاسمانیى دەوڵەتى تورک دا شەهید بوو بوو و وتى "دیار غەریب، هاوڕێى شۆڕشگێڕمان، لە بزووتنەوەى نەتەوەییەدا مرۆڤەکەکانى پێکەوەى دەبەستەوە، مرۆڤێکى سۆسیالیست بوو و بە بەهۆی خیانەتی خیانەتکاران و نۆکەرانى دەوڵەتى تورکەوە لە ئەنجامى کاری سیخوڕی و هەواڵگریى ئەو خیانەتکار و نۆکەرانەدا، لەگەڵ ٢ هەڤاڵی خۆی لە باشووری کوردستان شەهید کرا".

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوێک بۆ ئیدانەکردنى داگیرکەری و پیلانگێڕی لەبارەی شەهیدکردنى دیار غەریب و هەڤاڵەکانى خوێندرایەوە و راگەیاندراوەکە بەسەر چالاکوانان و هاووڵاتییانى سنووری چالاکییەکەدا دابەش کرا.

لە شاری بۆردو چالاکییەکى تر بەڕێوەچوو

هەروەها لە شاری بۆردوی فەرەنسا و لە کاتى بەڕێوەچوونى شانۆگەرى لە گۆڕەپانى سەرەکیى ئەو شارەدا، کە هەزاران کەس تیایدا ئامادە بوون، لە دژی داگیرکەریى دەوڵەتى تورک و نۆکەرەکانى چالاکییەک رێکخرا. لە چالاکییەکەدا و لە گۆڕەپانی کۆمیدیا راگەیاندراو لەبارەى داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتى نۆکەرانى دەوڵەتى تورک بڵاوکرایەوە.

 

ر.م