لە پاسوری ئامەد لە تەقینەوەیەکدا ۷ کەس ژیانیان لەدەستدا

لە سەر ڕێگایەکی ناوچە پاسوری سەر بە ئامەد و شاری موش تەقینەوە ڕووی داوە و بەهۆیەوە ۷ کەس ژیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکە برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ شەممە، لە سەر ڕێگایەکی نێوان ناوچە پاسوری سەر بە پارێزگای ئامەد و ناوەندی شاری موش لە باکوری کوردستان تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی داوە.
سەرچاوە هەرێمیەکان بڵاویانکردووەتەوە: "تەقینەوەکە گیان لەدەستدانی ۷ کەس و برینداربوونی چەندین کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە. 
دوابەدوای تەقینەوەکە لە لایەن هێزە ئەمنیەکایڕژێمی تورکیاوە ڕێگاکە بە ڕووی هاتووچۆدا داخراوە و کوژراوان و برینداران بە ماشێنی فریاگوزاری گوازراونەتەوە بۆ،نەخۆشخانەی پاسوور.

تا ئێستە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاری تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

هـ.هـ