لە پەرلەمانی سوید گفتوگۆ لەبارەی داگیرکەری قەیوم دەکرێت

ئەمینە کاکاباوە پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید ئاماژەی بە فشار و زۆردەستی سەر هەدەپە و کوردان کرد و وتی، "دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی یاسا نییە و پێویستە ئێمە بێدەنگ نەبین."

قڕکردنی سیاسی لەسەر بەرێوەبەر و ئەندامانای هەدەپە و دەبەپە و داگیرکەریی قەیوم لەسەر شارەوانیەکانی کورد لە پەرلەمانی سوید گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ئەمینە کاکاباوە پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید ئاماژەی بە فشار و زۆردەستی سەر هەدەپە و کوردان دا و کردی بە ڕۆژەڤی پەرلەمان.

کاکەباوە داوای کرد سوید لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا هەوڵ بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و بەرێوەبەران بدات.

کاکەباوە وتی، " پێویستە کۆتایی بە بیدەنگی بهێنرێت. تا بێدەنگی کۆتایی پێنەیەت، ئەردۆغان فشار و زۆرداریەکەی بەردەوام دەکات و مرۆڤەکان دەستگیردەکرێن."

ف.ق