لە چەولگ ١١ کەس دەستگیرکران

لە چەولگ لەسەرپێدانی زانیاری کەسێک کە ناوەکەی نەزانراوە، ١١ کەس بە بانگەشەی 'هاوکاریکردنی ڕێکخستن' دەستگیرکران.

لە چەولگ لەسەرپێدانی زانیاری کەسێک کە ناوەکەی نەزانراوە لە گوندەکانی کزلاگاچ-ی ناوچەی کانی ڕەش و گەڕەکی میرزان لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوێنێ ١١ کەس دەستگیرکراون. ئەو ١١ کەسەی دەستگیرکراون، لە لقی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی چەولگ راگیراون. ئەو ١١ کەسە بە بانگەشەی ئەوەی 'ئەندامی رێکخستنن' دەستگیرکراون.

ئەوەش ڕاگەیاندراوە کە ئەو ١١ کەسە لە لقی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی چەولگ وتەیان لێ وەرگیراوە و سبەینێ ڕەوانەی دادگا دەکرێن.

ک-ش