لە چەولیک چەندین کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورکیا لەشاری چەولیک هەڵیکوتایەسەرماڵی هاووڵاتیان وبەربژێری ئەنجوومەنی شارەوانی هەدەپە محمەد باخچادوورمووش و چەندین کەسی تری دەستگیرکرد.

لەسەروبەندی ١٥ی شوبات ولەساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، پۆلیسی تورکیا دەستی داوەتە رەشبگری لەشارو شارۆچکەکانی باکووری کوردستان وتورکیا و بەدەیان هاووڵاتی وچالاکی سیاسی دەستگیرکردووە.

لەگەڕەکی ناوەندی شاری چەولیک بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایەسەرماڵی هاووڵاتیان. لەو ئۆپەراسیۆنەدا محەمەد باخچادوورمووش بەربژێری ئەنجوومەنی شارەوانی هەدەپە  و ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە یوسف بوولووت، سەرکان کایا، کانی سولماز و کانی توونج و دەیان کەسی تریان دەستگیرکرد.

دەستگیرکراوەکان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی شاری چەولیک.

 

ک-ش