لە ڤییەنا و مارسیلیا گۆشەگیرى ئیدانە کرا

لە ڤییەناى پایتەختى نەمسا و لە شارى مارسیلیاى فەرەنسا گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد بە ئەنجامدانى چەند چالاکییەک ئیدانە کرا.

لەشارى ڤییەناى پایتەختى نەمسا گۆشەگیریى قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد ئیدانە کرا.

بە پێشەنگایەتیى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ڤییەنا و لە بەرامبەر مۆنۆمێنتى مافەکانى مرۆڤ لەو شارەدا، لە کاتژمێر ١٥:٠٠ چادرێک هەڵدرا. وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد و ئاڵاکانى پەکەکە و کەجەکە و یەپەگە بە چادرەکەدا هەڵواسران و ستاند بۆ پێدانى زانیارى بە هاووڵاتییان دانرا.

لەبارەى گۆشەگیریى قورس لەسەر ئۆجالان راگەیاندراو بە زمانەکانى ئینگلیزى و ئەڵمانى بڵاوکرانەوە. چالاکییەکە تاوەکو رۆژی شەممە بەردەوامیى دەبێت و هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ١٥:٠٠ تاوەکو ١٨:٠٠ چادرەکە هەڵدەدرێت.

مارسیلیا

کوردستانیان بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیریى قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد لە شارى مارسیلیاى فەرەنسا چالاکییەکیان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە گۆڕەپانی ڤیوپۆرت لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا دەستیپێکرد و چالاکییەکە بۆ ماوەى ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە و پۆستەری "ئازادى بۆ ئۆجالان و پێگەش بۆ کوردستان" هەڵدرا و چەندین راگەیاندراو لەبارەی گۆشەگیریى قورسی سەر ئۆجالان بەسەر هاووڵاتییاندا بلاوکرایەوە.

چالاکییەکە بۆ ماوەى ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت و کوردستانیان و دۆستەکانیان هەموو ئێوارە و شەوێک لە شوێنى چالاکییە کۆدەبنەوە و داواشیان لە هەموو وڵاتپارێزان و دۆستانى کورد کرد بەشداری لە چالاکییەکەدا بکەن.

ر.م