لە ڤییەنا ٢ هاووڵاتیى تری کوردستانی دەستیان بە مانگرتنى بێسنوور کرد

لە شاری ڤییەناى پایتەختى نەمسا ٢ هاووڵاتیى تری کوردستانى بە ناوەکانى شڤان ئاغا ئۆغڵو و سوڵتان یگیت بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ەستیان بە چالاکییى مانگرتنى بێسنوور کرد.

کوردستانیان دوێنێ لە شاری ڤییەنا کۆبوونەوە و بە پێشەنگایەتیى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ڤییەنا رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

 

لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ زیندانیانى سیاسی"، "لەیلا گیوڤەن شکۆ و کەرامەتمانە" وترانەوە.

لە دواى رێپێوانەکە کوردستانیان شڤان ئاغا ئۆغڵو و سوڵتان یگیت لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە - NCDK) دەستیان بە چالاکیى مانگرتنى بێسنوور کرد.

 

گەنجانى کورد رایانگەیاند، تاوەکو گۆشەگیریى سەر ئۆجالان کۆتایى پێنەیەت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ر.م