لە ڤییەنا چالاکییەک بۆ پشتیوانى لە چالاکییەکانى مانگرتن بەڕێوەچوو

لە شاری ڤییەنای پایتەختى نەمسا چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودێرانى مانگرتوو بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە) لە ڤییەنا رێکخرابوو. کوردستانیان لە چالاکییەکەدا ئاڵا، پۆستەر و لافیتە، کە وێنەی مانگرتووەکان و دروشمی پشتیوانیکردن لە مانگرتوانى لەسەر بوو بەرزکردبووە.

 

خۆپیشاندەران لە چالاکییەکەیاندا بە بەردەوامی دروشمەکانى "گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین"، "لەیلا تەنیا نییە"، "بکوژ ئەردۆغان"، "هەزار سڵاو بۆ لەیلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.

لە دواى خوێندنەوەى راگەیاندراو، چالاکیى رێپێوانى کوردستانیان لە ڤییەنا بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتوان کۆتایى پێهات.

ر.م