لە ڤییەنا گۆشەگیری ئیدانە کرا

لە چالاکییەکەدا لە شاری ڤییەنایى پایتەختى نەمسا گۆشەگیریى قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا و سڵاو پێشکەشی چالاکییەکەى لەیلا گیوڤەن کرا.

بە پێشەنگایەتیى ئەنجوومەنى دیموکراتیکى کورد لە ڤییەنا لە ستیفان پلاتز لە ناوەڕاستى شاری ڤییەنا، کوردستانیان و دۆستەکانیان کۆبوونەوە و وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرز کردەوە.

لە چالاکییەکەدا گۆشەگیریى قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا و لەبارەى گۆشەگیری و چالاکییەکەى گیوڤەنەوە راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کرا.

ر.م