لە ڤییەنا گۆشەگیری ئیدانەکرا

لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئیدانەکرا. لەچالاکییەکەدا سەرۆک وەزیرانی نەمساش ئیدانەکرا.

کوردستانیان لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کەرد عەبدوڵائۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا وتەکانی سباتسیان کرووز سەرۆک وەزیرانی نەمسا ئیدانەکرا کە لە دوای مەراسیمی ١ی ئایاردا وتبووی کوردان و ڕێکخراوە کوردییەکان پێوەندییان لە گەل ڕێکخراوە تیرۆرییەکاندا هەیە.

لە میتینگەکەدا دوای خولەکێک ڕێزگرتن، بەیاننامەی چالاکوانان خوێندرایەوە و بەتووندی ڕخنە لە هەڵوێستەکانی حکومەتی ڤییەنا لەهەمبەرکوردان و ڕێکخراوە کوردییەکان گیرا .

ک-ش