لە ڤیەننا بۆ تیمتیک چالاکی ئەنجامدرا

بۆ پارێزەر ئەبرۆ تیمتیک کە بۆ داواکاری دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە ڕۆژی ٢٣٨ی ڕۆژووی مردندا گیانی لەدەستدا لە ڤیەننا چالاکی ئەنجامدرا.

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بۆ پارێزەر ئەبرۆ تیمتیک کە بۆ داواکاری دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە ڕۆژی ٢٣٨ی ڕۆژووی مردندا گیانی لەدەستدا چالاکی ئەنجامدرا. نوێنەرانی یەکینەکانی هێزە دیموکراتەکانیش پشتگیریان لە چالاکیەکەی بەردەم کۆنسۆڵخانەی تورکیا کرد.

میتینگەکە لە لایەن گەلی فیدراسیۆنی ئانادۆلۆی نەمساوە ئەنجامدرا، لە کەسایەتی ئەبرۆ تیمتیکدا بۆ هەموو شەهیدانی شۆڕشەکانی جیهان چالاکیەکە بە ڕیزگرتن دەستپێکرا.

لە چالاکیەکەدا ڕاگەیەنرا کە پێویستە هەموو ڕێکخستنەکانی چەپ. سۆسیالیست و شۆرشگێر یەکبگرن و لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ڕێکخستنی خۆیان بەهێزتر بکەن.

چالاکیەکە بە دروشم کۆتایی هات.

ف،ق