لە ڤیەننا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێکی فراوان ئەنجامدرا

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بە هەزاران کەس لەدژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک رێپێوانێکیان ساز کرد.

لەدژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا بە هەزاران کەس لە ڤیەننا کۆبوونەوە.

نوێنەری پارتە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی مەدەنی نەمساش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. لە ڕاگەیەنراوەکاندا باس لەوەکرا دەوڵەتی تورک دەیەوێت پاکتاوی نەژادی و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات.

داوا لە حکومەتی نەما کرا چاو بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا بکێشێتەوە.

هەروەها ڕایانگەیاند، پێویستە بازرگانی چەک لەگەڵ تورکیا ڕابیگرێت و چەک بە تورکیا نەفرۆشریت.

دواتر چالاکوانان بە دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان' و 'ژن ژیان ئازادی' دەستیان بە رێپێوان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ئەو کەسانە بەرز کرایەوە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کراون و هێرشەکانی داگیرکەری شەرمەزار کران.

ف.ق