لە ڤیەننا و گراز دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرا

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا و شاری گراز هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆ داگیركردنی باكوور و ڕۆرهەڵاتی سوریا بە چالاكیەكی فراوان شەرمەزار كرا.

لە ڤیەننا و گراز وەكو چەندین شاری تری وڵاتانی ئەورۆپا، كوردستانیان ڕژانە نێو شەقامەكان و داگیركەریەكانی ڕژێمی ئەردۆغانیان ڕسوا كر.

لەو چالاكیەدا باس لەوە كرا كە ڕژێمی داگیركەری تورك لە ڕۆژئاوای كوردستان دەیەوێت پاكتاوی ڕەگەزی و كۆمەڵكوژی ئەنجام بدات و لە ماوەی ١١ رۆژ دا بێ ئەوەی ژن و منداڵ و كەسانی سڤیل جیا بكاتەوە بە بۆمب و چەكی قوڕس گەلی كوردی بۆردومان كرا.

لە چالاكیەكەدا بانگ لە حكومەتی ڤیەننا كرا، بە پەلە كۆتایی بە بازرگانی چەك بهێنێت لەگەل دەوڵەتی تورك و بەهۆی شەڕ و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە لایەن رژێمی توركەوە، كۆمیسیۆنێك بۆ ئەرشیفكردنی بەڵگەكانی تاوانی شەر دابمەزرێنرێت.

گراز

ژمارەیەکی زۆر لە پارتە سیاسی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بەشداریان لە چالاكیەكەدا كرد  و داوای پشتیوانیان كرد بۆ خۆڕاگری باكوور و خۆرئاوای سوریا لە دژی رژێمی داگیركەری تورك.

لە كاتژمێرەكانی شەویشدا لە سكلۆسبێرگ پانكارت بلاوكرانەوە و بە داگیرساندنی مەشغەل ڕێپێوانێك ئەنجام دراو داگیركاریەكە ڕسوا كرا.

ف.ق