چەتەکانی داعش لە ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا هێرشیان کردەسەر شاری شەنگال و گوندەکانی لە باشووری کوردستان و بەهەزاران ژن، منداڵ و مرۆڤی سێڤیلیان کۆمەڵکووژکرد. بەهەزاران ژنی و کچی ئێزدییان بەدیل گرت. هەربۆیە ئەو کۆمەڵکووژییەی شەنگال وەک یەکێک لە دڕندانەترین کۆمەڵکووژییەکانی سەردەم ئەژماردەکرێت.
بەرێوەبەری مەجلیسی ژنانی ئێزدی لە ساڵیادی ئەو هێرشە قڕکەرەی ٣ی ئابدا ئەو ڕۆژەیان وەک ڕۆژی' تێکۆشان لە دژی ژینۆساید' ڕایگەیاند. داوای لەژنانی هەموو جیهان کرد کە بڕژێنە مەیدانەکان. بەپیشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئێزدی لەڕۆژی ٣ی ئابدا لە زۆربەی شارەکانی ئەڵمانیا چالاکی بەڕێوە دەچێت.
ئەو چالاکییە ڕۆژی ٣ی ئاب لە کاتژمێر ١١:٠٠دا لەسەرتاسەری ئەڵمانیا بە خولەکێک بێدەنگی بەئامانجی رێزلێنان لەوژنانەی کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراو و کوژراون بەڕێوەدەچێت.
لەچالاکییەکەدا بەتایبەتی ئەو کارەساتەی کە بەسەر ژنانی ئێزدیدا هاتووە وەبیر دەهێنرێتەوە و داوا دەکرێت کۆتایی بە کۆشتنی ژنان بهێنن.
مەجلیسی ژنانی ئێزدی ئەوەی خستەڕوو، ژینۆسایدی ژنان بەدەست چەتەکانی داعش ئەنجامدرا و کۆشتنی ژنانی ئێزدی، فڕۆشتنیان وەک کردەوەیەکی دژە مرۆیی ناوی لێدەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە مەجلیسی ژنانی ئێزدی کات وشوێنی چالاکییەکان بەم شێوەیە: