لە کاسل و هاناو سمینار لەبارەى هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیرانەوە بەڕێوەچوون

لە شارى کاسلی ئەڵمانیا سمینارێک بە ناونیشانی "ئێمە کام تورکیامان دەوێت؟" لەبارەى هەڵبژاردنى ٢٤ى حوەزیران / ٣ى پووشپەڕ بەڕێوەچوو. هەروەها لە شارى هاناوی ئەڵمانیادا لەبارەى هەڵبژاردنەوەى کۆبوونەوەیەکى جەماوەرى رێکخرا.

لە شارى کاسلی ئەڵمانیا سمینارێک بە ناونیشانی "ئێمە کام تورکیامان دەوێت؟" لەبارەى هەڵبژاردنى ٢٤ى حوەزیران / ٣ى پووشپەڕ بەڕێوەچوو. هەروەها لە شارى هاناوی ئەڵمانیادا لەبارەى هەڵبژاردنەوەى کۆبوونەوەیەکى جەماوەرى رێکخرا.

لە شارەکانى کاسل و هاناوی ئەڵمانیا لەبارەى هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیرانەوە سمینار و کۆبوونەوەى گەل رێکخرا. کوردستانیان و دیموکراسیخوازانى تورکیا سمینارێکیان بە ناونیشان "ئێمە کام تورکیامان دەوێت؟" رێکخست. سمینارەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (NCDK) لە کاسل، فیدراسیۆنى کۆمەڵەى کرێکارانى دیموکرات (DÎDF) و فیدراسیۆنى یەکێتیى عەلەوییەکانى ئەڵمانیا (AABF) بەڕێوەچوو. سمینارەکە بە وتەکانى دکتۆر مەلاهت کوتو- دەستی بەکارەکانى کرد.

باس لە گرنگیى دەنگەکانى ئەوروپا کرا

فەیسەڵ ساری یڵدز پەرلەمانتاری هەدەپەی شرنەخ بە نوێنەرایەتیى هەدەپە و ئۆزگیور ئۆز بە نوێنەرایەتیى (AABF) و حوسێن ئافگان بە نوێنەرایەتیى (DÎDF) بەشداربوون و وتەیان لەبارەى گرنگى دەنگەکانى ئەوروپاوە پێشکەشکرد.

دواى تەواوبوونى پرسیار و وەڵام و گفتوگۆکان، سینەفزیۆن و هەروەها ئاهەنگ و گۆرانی پێشکەشکران.

هاناو

هاوکات دەستەى هەڵبژاردنى هەدەپە لە شاری هاناوی ئەڵمانیا لە کۆمەڵەى پشتیوانی و هاوکاریى ئاگرییەکان کۆبوونەوەیەکى جەماوەریی بۆ پشیتوانیکردن لە هەدەپە و هەڵبژاردنى ٢٤ى حوەزیران رێکخست. فەیسەڵ ساری یڵدز یەکێک لە بەشداربوانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە وتەیەکى پێشکەش کرد و رایگەیاند "بۆ هەڵوەشاندنەوەى دیکتاتۆریەتەکەى ئەردۆغان و بۆ بەرەنگاربوونەوەى رژێمى تاکە پیاوی و تاکە کەسی، ئەرکێکى قورس کەوتووەتە سەر شانمان. ئەرکەکەش ئەوەیە کە دەبێت دەنگەکانمان بەکار بهێنین. داوا لە خزم وکەسوکارەکانمان لە باکووری کوردستان و تورکیا بکەین، کە دەنگ بە هەدەپە بدەن، چونکە هەدەپە تاکە حیزبە کە نوێنەرایەتیى هەموو گەلان دەکات. دەبێت بۆ دروستکردنى ژیانێکى هاوبەش هەموو خێزان و کەسێک بچێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگ بە هەدەپە بدات تاوەکو لەو رێگەیەوە بۆکسێکى ئاسنین لە دیکتاتۆریەتى ئەردۆغان بدەین".

دواى وتەکانى ساری یڵدز، هاووڵاتیان بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد و دواى تەواوبوونى گفتوگۆکان، کۆبوونەوەکە کۆتایى پێهات.

ر.م