لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا گۆشەگیریی خرایە رۆژەڤەوە

لە شاری مۆنتپۆلیەی فەڕەنسا، دەربارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا (PE) کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خرایە ڕۆژەڤەوە.

لە شاری مۆنتپۆلیەی فەڕەنسا، کۆبوونەوەیەک لە (گەنراتیۆنس لە موڤمەنتێ) دەربارەی هەلبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد(NCDK)یش بانگهێشت کرا.

فاتیمە مەرعەش، بەناوی (NCDK) قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر گۆشەگیریی و چالاکی مانگرتن، فاتمە مەرەش داوای لە پاڵێوراوی پەرلەمانی ئەوروپا و رای گشتی فەڕەنسا کرد کە بێدەنگ نەبن و پشتیوانی لە گەلی کورد بکەن.

هەروەها داواشی کرد کە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دەستبەجێ کۆتایی پێ بهێندرێت و داواکاریی بەرخۆدانی چالاکی مانگرتن پەسەند بکرێن.

ک٠ش