لە کۆلن و شتوتگارد ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە

بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ لە تورکیا و باکووری کوردستان، ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن لە ئەوروپا بەردەوامە.

بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ لە تورکیا و باکووری کوردستان، ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن لە ئەوروپا بەردەوامە.

هەدەپەییەکان لە شارەکانی کۆلن و شتوتگاردی ئەڵمانیا، بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ.

کۆلن

هەدەپەییەکان لە کۆلن سەردانی ماڵانیان کرد و برۆشۆریان خستە ناو سندوقی پۆستی ماڵانەوە. ئەو سەردانەش لەلایەن پلاتفۆرمی هەڵبژاردنی پۆرز (Porz) و ئەنجومەنی ژنانی ڤیان'ەوە ڕێکخرا.

هەدەپەییەکان دەربارەی سەردان و کارەکانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و دەستنیشانیان کرد، کە کارەکانی زۆر بە باشی و ئەرێنی بەڕێوەدەچێت.

هەدەپەییەکان وتیشیان "ڕۆژ ڕۆژی گەشکردنەوەی تێکۆشانە. دەبێت ئێمە لە هەموو شوێنێک وەک خۆبەخشێک بە دڵ و بە گیان لە دژی ستەم و زۆرداری کارەکانى هەڵبژاردنى هەدەپە ئەنجام بدەین".

شتوتگارد

ئەندامانی پلاتفۆرمی هەڵبژاردنی هەدەپە لە شتوتگارد'یش برۆشۆریان بڵاوکردەوە.

ئەندامانی پلاتفۆرمەکە، نامەی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی وڵاتی نووسیبوو، وەک بڵاوکراوە بەسەر دەنگدەرانی ئەو شارەدا بڵاوکردەوە.

کۆمەڵێکی شەش کەسی لە ئەندامانی پلاتفۆرمی هەڵبژاردنی هەدەپە لە ماوەی ٤ کاتژمێردا لە هەرێمەکانی شتوتگارد-باد کانشتات، هەزاران برۆشۆر و بڵاوکراوەیان دابەش کرد.

ئەو کارە هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامییان دەبێت.

ر.م