لە کۆڵن یادی ئارمانج گۆشکار فەرماندەى هەپەگە و یەژاستار بەرز راگیرا

لە شاری کۆڵنى ئەڵمانیا مەراسیمێک بۆ بەرز راگرتنى یادی ئارمانج گۆشکار ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە و ئەندامى دەستەى فەرماندەیى هەپەگە و یەژاستار بەڕێوەچوو.

مەراسیمى یادکردنەوەکە لەلایەن ئەنجوومەنى ژنانى ڤیان و لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە) بەڕێوەچوو. دواى خولەکێک رێزگرتن، شەنگێ قارەمان هاوسەرۆکى کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW) و دایکى ٢ شەهید وتەیەکى پێشکەشکرد و باسی لە تێکۆشان و ژیانى ئارمانج جۆشکار کرد.

دواتر بابەتێک کە بیرجان یڵدز هاوڕێی ئارمانج جۆشکار نووسیبووی لەلایەن کەزبان ماردینەوە خوێندرایەوە و نوێنەری بزووتنەوەى ژنانى کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا - TJK-E) وتەیەکى پێشکەشکرد.

هەروەها بەسیمە کۆنجا پەرلەمانتاری پێشووی شاری سێرت لەو مەراسیمەدا رایگەیاند "دەبێت ئێمە لە بەرامبەر شەهیدان دا ژیانى خۆمان بهێنینەوە بەرچاوی خۆمان و بەشداری لە تێکۆشاندا بکەین".

لە کۆبوونەوەکەدا ئۆزان سۆسن چەند پارچە سرود و گۆرانیى پێشکەشکرد و دواتریش سینەفزیۆنێک نمایشکرا و ئەو کەسانەى دۆست و هاوڕێى گۆشکان بوون چەند بیرەوەرییەکى خۆیان و جۆشکانیان گێڕایەوە.

ر.م