لە کۆڵن یادی شەهید لەیلا ئاگری ئەندامی کەژەکە کرایەوە

لەیلا ئاگری ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو، لە شاری کۆڵنی ئەلمانیا یادی کرایەوە.

لەیلا ئاگری ئەندامی کۆنسەی بەڕیوەبەری کۆمەڵەی ژنانی کوردستان کە لە مانگی حوزەیراندا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا یادی کرایەوە.

نوێنەرانی رێکخراوە کوردستانیەکان، برای شەهید لەیلا ئاگری و چەندین کەسی تر ئامادەی مەراسیمی یادکردنەوەکە بوون.

سەرەتای مەراسیمەکە جەناب یەتەر بەڕێوەبەری رێکخراوی کۆماو وتەیەکی پێشەکەش کرد و وتی:"ئەمڕۆ لە سایەی فیداکاریی شەهیدانمان، گەلی کورد لە ناو گەلانی جیهاندا سەربەزە."

دواتر سینەڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی شۆڕشگێریی شەهید لەیلا پێشکەش کرا و دواتر گونای ئاسلان برا رۆژنامەنووسەکەی شەهید لەیلا قسەی کرد و وتی:"لەیلا رەنجێکی گەورەیدا. ئەمڕۆ هەوڵ دەدەرێت کۆتایی بە تێکۆشانی ٤٠ ساڵەی کورد بهێنرێت. بەڵام ئەوان تێکۆشان و رەنجیاندا. (بزوتنەوەی ئازادی) تەنها لە رۆژئاوای کوردستان ١٥ هەزار شەهیدیدا، لە باکور ئەوا ٤٠ ساڵە شەهید و قوربانی دەدرێت. لە هەر چوار پارچەی کوردستان قوربانی گەورە دراوە. بۆ ئەوەی پەکەکە لە شەنگال بچێتە دەرەوە زەکی شەنگالیان کوشت. بۆ ئەوە پەکەکە لە هەرێمی پاراستنی میدیا بچێتە دەرەوە لە ئەنگین و قاسم و دەمهاتیاندا. تێکۆشانی ٤٠ ساڵەمان هاتووەتە ئاستێکی باڵا و لە قۆناغەکانی پێشوو ناچێت."

دواتر زەلال ئامەد لەسەر ناوی تەژەکە-ئەروپا قسەی کرد و وتی:"رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٣دا وتبووی، کورد و کوردستان بوونیان هەیە. ٤٧ ساڵی تێپەڕاند. ئەگەر بمانەوێت لە تێکۆشانی پەکەکە، تێکۆشانی ئازادی کورد و بنەمای تێکۆشانی ئازادیی ژنان تێبگەین، دەبێت تەماشای هەڤاڵ لەیلا بکەین. کاتێک تەماشای چاوی لەیلام دەکرد، هیچ کات هەستم بە بێهیوابوون نەدەکرد. هەڤاڵ لەیلا لە ساڵی ١٩٩٦ کاتێک لە گۆڕەپانی رێبەرایەتی گەڕایەوە، بەڵێنی بە رێبەرایەتیدابوو کە شایەنی رێنج و تێکۆشان دەبێت و خۆی بونیاد دەنێت و تێدەکۆشێت. هەڤاڵ لەیلا ئەو بەڵێنەی بە رێبەرایەتیدا جێبەجێی کرد."

ز.ش