لە کۆڵنی ئەڵمانیا یادی شەهیدان چەکداربۆتان ولەجوان موونزوورکرایەو

لەشاری کۆڵنی ئەلمانیا بە دەسپێشخەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر،شەهیدان عادل سونگەر( لەجوان موونزوور) و ڕوهات تاباک (چەکدار بۆتان) وەبیر هێنرانەوە. لە مەراسیمەکەدا داوا لە گەل کرا کە تێکۆشان بەهێزتربکەن.

عادل سونگەر و ڕوهات تاباک لە ڕێکەوتی ٥ی حوزەیران/١٥ی جۆزەردانی ٢٠١٦ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیاوە لە قەندیل شەهید ببوون. لەشاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە دەسپێشخەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و بەشداری بنەماڵەکانیان و کوردستانیان ، لەمەراسیمێکدا وەبیرهێنرانەوە.

شیارگابار لەسەرناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر قسەیکرد و وتی، لەجوان وچەکدار بەوکارەی خۆیان بەرپرسیارەتییەکی گەورەیان خستووەتە ئەستۆی گەنجانی کورد لە ئەڵمانیا.

سەنگێ قارەمان قسەیکرد و وتی، چەندە کات بەسەرشەهید بوونی هەڤالانمان دا تێدەپەڕێت بەڵام وەبیرهێنانەوەیان بۆئێمە هەرقوورسە.

لەمەراسیمەکەدا لەسەرژیان و خەباتی هەردوو شەهید سینەفیزیۆنێک نمایشکرا و دواتردایکی شەهید عادل قسەیکرد.

مەراسیمەکە بەدروشمی " شەهید نامرێت" و " بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

 

ک-ش