لە کەرکووک'هەفتەی هونەری' ڕاگەیەندڕا

ئەمرۆ شەممە سەنتەری رۆشنبیری لە شاری کەرکووک هەفتەی هونەری ڕاگەیاند .هەفتەی هونەری سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک لە ٢٥ی حوزەیران/ ٤ی پووشپەڕوە دەست پێدەکات و چەندین بەش لەخۆ دەگریێت کە بریتین لە بەشی شانۆ ، پێشەنگای کتێب ، سینەما و کۆنسێرتی موزێك و گۆرانی.

هونەر دیلۆن ووتەبێژی سەنتەری رۆشنبیری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " لە ٢٥ی ئەم مانگەوە دەست بە چالاکیەکانم دەکەین کە پێکهاتووە لە یادیکردنەوەی هونەرمەد قادر مەردان و کردنەوەی پێشەنگای کتێب و نمایشی شانۆ بۆ ماوەی دوو رۆژ ،".

هەروەها هونەر دیلۆن ڕایگەیاند: هەموو رۆژێ بەدرێژایی هەفتەیی هونەری فلم نمایش دەکرێ بەهەموو زمانەکانی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکووک وەهەروەها کۆنسێرت بۆ هەموو نەتەوەکان و کەمینەکانی شاری کەرکوک دەکرێت

هەروەها چەتۆ لەتیف بەرێوبەری سەنتەری رۆشنبیری کەرکووک ڕایگەیاند :"ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاریمان بۆ سەنتەرەکە دروست کردووە تا بەیەکەوە کاربکەین بۆ خزمەت کردنی شاری کەرکوک ، ئەو بۆشایەی لە کەرکوک دروست بووە لە چوارچێوەی هونەرو رۆشنبیری لە پەنجەرەی سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک پریدەکەینەوە".

ک-ش