لە کەرکوک، بە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ۲ کەس کوژران

ئەمڕۆ لە شار کەرکوک بۆمبێک بە ماشێنێکدا تەقییەوە، ئەوەش کوژرانی و بریندار بوونی ٤ کەسی لێکەوتەوە.


ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی ڕەشاد – تازە خورماتووی پارێزگای کەرکوکی باشوری کوردستان، بۆمبێک بە ماشێنێکی لە جۆری پیکاب تەقیوەتەوە. زانرا تەقینەوەکە کوژرانی ۲ کەس و برینداربوونی ۲ کەسی دیکەی لێکەوتووەتەوە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاری تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
 
جێگاری ئاماژەیە، لەم چەند هەفتەیەی دواییدا، چەتەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای کەرکوک جموجوڵەکانیان زیاتر بووەتەوە و چەند کردەیەکی تەرۆرستیشیان ئەندام داوە.

هـ.هـ