لە کەنەدا یادی دیارغەریب کرایەوە

لە ساری تۆرێنتۆی کەنەدا یادی دیارغەریب(هەڵمەت) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە کە رۆژی ٥ی تەمووز لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا گیانی خۆی بەخت کرد، کرایەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر پەیامی کەجەکە خوێندرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا لەسەرکەسایەتی دیارغەریب قسەیانکرد و ئەوەیان خستەڕوو کە دەبێت لەدژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و هاوکاری پەدەکە بڕژێنە سەرشەقام.

لە مەراسیمەکەدا داوا لە کوردستانیان کرا کە هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانە بکەن. لە مەراسیمەکەدا سینەفیزیۆنێک لەسەردیارغەریب نمایشکرا.

ک-ش