لە گاڤلە یادی شێرکۆ ڕەشۆ شەهیدی ڕۆژئاوا کرایەوە

لە شاری گاڤلەی سوید یادی شێرکۆ ڕەشۆ کرایەوە کە لە ٣ی تشرینی دووەمدا لە تل حەمیس لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەراندا شەهید ببوو.

یادەکە لە ناڤەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی گاڤلە ئەنجامدرا و لە سەرەتادا ئارژین ڕۆژئاوا سیاسەتمەدار قسەی کرد.

ئارژین ڕۆژئاوا باسی بەسەرهاتەکانی خۆی و شەهید شێرکۆ ڕەشۆ کرد و ڕایگەیاند، ڕەشۆ بە دڵنزمی و فیداکاری خۆی کاریگەرەیەکی زۆری لە سەر هاوڕێکانی دروست دەکرد.

بە ناوی خانەوادەی شەهیدان ویژدان باتە ڕایگەیاند، ئەو شەهید شێرکۆ ڕەشۆی دەناسی بەو هۆیەوە بەشداریکردن لە مەراسیمی یادکردنەوەی قوڕسە و وتی، "کورد بە شەهیدان سەردەکەون. ڕیگەی سەرکەوتنیش خاوەنداریکردنە لە یادی شەهیدان."

دواتر سینەڤزیۆنێک لەبارەی ژیانی شەهید پیشاندرا. عومەر ڕەشۆ ئەندامی خانەوادەی شەهید شێرکۆ قسەی کرد و وتی، "شێرکۆ هیچ کاتێک بە تەنها بیری لە خۆی نەدەکردەوە. کاری بۆ گەل دەکرد و تا گیانی بەخت کرد. شێرکۆ شەهیدی هەموو گەلی کوردە، ئێمەش سەرەخۆشی لە گەلی کورد دەکەین."

ف.ق