لە گراتس چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتوان بەڕێوەچوو

بۆ ئەوەى سەرنجەکان رابکێشرێتە سەر چالاکییەکانى مانگرتن بۆ دژایەتیکردنى گۆشەگیریى سەر ئۆجالان، لە شاری گراتسی نەمسا چالاکییەک بەڕێوەچوو.

کوردستانیان بە پێشەنگایەتیى ناوەندیى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە) لە شاری گراتس کۆبوونەوە و بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر بەخودێرانى مانگرتوو، پۆستەر و وێنەى مانگرتووەکانیان بەرزکردەوە.

 

لە چالاکییەکەدا چەندین راگەیاندراو لەبارەى چالاکییەکانى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن بەسەر هاووڵاتییانى سنووری چالاکییەکەدا بڵاوکرایەوە و بە وتنەوەى چەندین دروشم دەوڵەتى تورک و سیاسەتەکانى ئیدانە کران.

لە کاتى میتینگ و چالاکییەکەدا نورگوڵ باشاران چالاکوانى مانگرتوو لە شاری ستراسبۆرگەوە بە تەلەفون وتەیەکى پێشکەشی چالاکوانان کرد.

لە چالاکییەکەدا داواى بەشداریکردن لە رێپێوانى درێژی مەوداى رۆژی ١٥ی شوبات دا کرا.

ر.م