لە گۆڕستانی لیجە گۆڕی شەهیدان-یان تێکشکاندووە

خانەوادەی شەهیدان کە بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی گۆرستانی شەهیدانی لیجەیان کردبوو، بینیان کە کێلی سەرگۆڕی رۆڵەکانیان تێکشکاوە.

هێرشەکان لە ساڵی ٢٠١٥ لە دژی 'گۆڕستانی شەهیدانی شەهید ئامەد و شەهید هێڤیدار' لە گەڕەکی سیسێ-ی ناوچەی لیجەی ئامەد دەستیانپێکرد، بەردەوامە. ئەو گۆڕستانەی کە یەکەمین جار لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سرەبازی ساڵی ٢٠١٥ هەڵوەشێندرایەوە، مزگەوت، توالێتەکان، تانکی ئاو، مێوانخانە و کۆنتینەری ناو گۆرستانەکەشیان بۆمباران کرد و ڕووخێندران. هۆڵێکی کۆنفرانسی دوو نهۆمی کە ٣٠٠ مەتر دوور بوو لە گۆڕستان کە خانەوادەی هەپەگە لە کاتی سەردانی گۆری رۆڵەکانیان لەوێ کۆ دەبوونەوە، بۆمباران کرا و خاپوور کرا.

ئەو خانەوادانە کە بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی گۆڕی رۆڵەکانیان کرد، جارێکی تر رووبەڕووی رووخاندنی گۆڕی رۆلەکانیان بوونەوە. بینرا کە کێلی گۆڕەکان بە پیک شکێندراون و ڕووخێندراون. بنەماڵەکان بەو هۆیەوە غەمبار بوون.

عەفیفە کارتال، یەکێک لەوکەسانە بوون کە لەبەرانبەر ڕووخاندنی گۆری ڕۆڵەکانیان کاردانەوەیان نیشاندا و وتی: "ڕووخاندنی گۆڕەکان وەحشیگەرییە. لەو خاکە و لەو کێلانە دەترسن، گەلۆ ئەو خاک و کێلە دەتوانن چی بکەن؟ کاتێک دەچینە گۆرستانی ئامەدیش، رووبەڕووی هەمان دیمەن دەبینەوە. خۆتان لە گۆرستانی لیجە دەبینن، لەناوی رۆڵەکانمان دەترسن".

مەکرەمین ئالتن داغیش باسی لەوە کرد پێش جەژن تووشی وەحشیگەرییەکی گەورە بوون و تی: "مەگەر مرۆڤ ئاوا لە مردووان دەکات؟ هەتا ئێمە ساغ بین لەبیری ناکەین. ئەو نەوەیەی دوای ئێمەش دێت لەبیری ناکات".

ک-ش