HBDH لە گیرەسوون وگوموشهانە چالاکییان ئەنجامدا

فەرماندەیی هاوبەشی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتنی گەلان-تەشەیەگە ڕایگەیاندووە، کە گەریلاکانی تەشەیەگە لە گوموشهانە و گیرەسوونی نزیک دەریای ڕەش چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە چوار سەرباز کوژراون و ژمارەیەکیش بریندرابوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوی، فەرماندەیی هاوبەشی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتنی گەلان ، دەر بارەی چالاکیی گەریلاکانیان لە گیرەسوون و گوموشهانە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیسان کراوە کە لەو چالاکییەدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزە هاوبەشەکان ڕۆژی ٧ی تەمووز/١٦ی پووشپەر لە شارۆچکەی کورتونی سەربە گوموشهانە لەدژی هێزێکی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە، لەو چالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی دوژمن کوژراون و برینداربوون.

لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سوپای تورکیا ڕۆژی ٨ی تەموز/١٧ی پووشپەر لە شارۆچکەی گوجەی سەربە گیرەسوون ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، دوێنێ کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنە چالاکییەک ئەنجامدر، لە ئەنجامیدا چوار سەرباز کوژران و دوانی دیکەش برینداربوون.

ک-ش