لەئەنجامی هێرشی پۆلیسی تورکیا پەرلمانتارێکی هەدەپە ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا

سالیحە ئایدەنیز پەرلمانتاری هەدەپەی ئامەد کە لەکاتی چالاکی ئیدانەکردنی گۆشەگیریدا لەشاری وان کرایە ئامانج، لەئامدەیش جارێکی ترکەوتە بەرهێرشی پۆلیسی تورک ولەئەنجامدا گوازرایەوە بۆنەخۆشخانە.

سالیحە ئایدەنیزپەرلمانتاری هەدەپەی ئامەد لەشاری وان لەکاتی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە کرایەئامانج، لەشاری ئامەدیش پۆلیس جارێکی ترهێرشیان کردە سەری.

ئایدەنیز کە لەگەل پەرلمانتارەکاندا ڕێپێوانی دەکرد، پۆلیسی تورک بەئاشکرا هێرشی کردەسەری . لەکاتی کەوتنی ئایدەنیز سەری بەرعەرد کەوت هەربۆیە بەخێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کرد.

ک-ش