لەبارەى گۆشەگیری و بەرخودانى مانگرتوانەوە لە زانکۆی بۆلۆنیا-ی ئیتالیا سیمینارێک بەڕێوەچوو

چالاکوانانى رێپێوانى درێژمەودای دژ بە گۆشەگیری، کە لە ٢٠ی ئایارەوە لە شاری میلانۆ دەستیان پێکردبوو و ٢٦ی ئایار کۆتایهات،  لە زانکۆی بۆلۆنیای ئیتالیا لەبارەى گۆشەگیری و قۆناغی بەرخودانى مانگرتووە کۆبوونەوەیەکیان رێکخست.

خوێندکاران و دەیان کەس لە چالاکوانان بەشدارییان لەو سیمینارەدا کرد و سەرنج خرایە سەر قۆناغی بەرخودانی مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن، تێکشکاندنی گۆشەگیری و گرنگیى دەنگ و رۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد.

لە سیمینارەکەدا شیکاری و لێکدانەوە بۆ پێشهات و بەرەوپێشچوونە سیاسییەکانى کوردستان کرا و بۆ ریسواکردنى سیاستى پاکتاوکاری و سڕینەوەى  دەوڵەتى تورک لە گۆڕەپانی سیاسەتى نێونەتەوەیدا، بانگ بۆ بایکۆتی سیاسەت و کاڵاى تورکی کرا.

ر.م