لەدانیمارک گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات ئیدانەکرا

کوردستانیان لەدانیمارک بەئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات وپشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی چالاکانی مانگرتووە لەخوادن، ڕێپێوانێک-یان ئەنجامدا.

کوردستانیان ودۆسەکانیان بەئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان و پشتیوانیکردن لەچالاکی مانگرتوو لەخواردن بەپیشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە بەدەستپێشخەری ناوەندی گۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد-دانیمارک و مەجلیسی ژنانی سێڤێ بەڕێوەچوو. چالاکوانان بەرەو مەیدانی شارەوانی بەڕێکەوتن.

ک-ش