لەدژی ١٦ پەرلەمانتاری پەرلەمانی تورکیا دۆسیە ئامادەکران

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی ١٦ پەرلەمانتاری هەدەپە، جەهەپە و ئی پارتی بۆ ئەوەی مافی پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت، دۆسیە ئامادەکران و ڕادەستی پەرلەمان کران.

لەو ١٦ دۆسیەیە ١١ دۆسیە لەدژی پەرلەمانتارانی هەدەپە ئامادەکراون کە دۆسیەیەک لەدژی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، دۆسیەیەک لەدژی شەڤین جۆشکون، ٢ دۆسیە لەدژی نوران ئیمیر، دۆسیەیەک لەدژی رەمزیە توسون، دۆسیەیەک لەدژی نورات چەپەنی، دۆسیەیەک لەدژی توما چەلیک، دۆسیەیەک لەدژی ئەبرو گونای و ٣ دۆسیەش لەدژی موراد ساریساچ پەرلەمانتارانی هەدەپە ئامادەکراون.

هەروەها دۆسیەیەک لەدژی ئەنگین ئوزکوچ یاریدەدەری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، دۆسیەیەک لەدژی وەلی ئاغبابا یاریدەدەری سەرۆکی جەهەپە، دۆسیەیەک لەدژی لوتفو تورکان سەرۆکی فراکسیۆنی ئی پارتی، دۆسیەیەک لەدژی کۆرای ئایدن پەرلەمانتارت ئەنقەرە و دۆسیەیەکیش لەدژی ئومید ئوزباغ پەرلەمانتاری ئی پارتی ئامادەکراون.

ف.ق