لەسوید گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات ئیدانەکرا

لەشاری ستوکهۆڵم، گورەبورگ وبورلانگەین-ی سوید کوردستانیان گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەسەرڕێبەری گەلی کوردعەبدولائۆجالان-یان ئیدانەکرد.

لەکاتژمێر ١٣:٠٠لە مەیدانی نوورا بانتورگەت-ی ستۆکهوڵم، بەئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی ١٥ شوبات و پشتیوانی لەچالاکانی مانگرتوو لەخواردن ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

لە ڕێپێوانەکەدا دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا وخۆپیشاندەران داوای شکاندنی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالانیان کرد.هەروەها لەمیانەی ڕێپێوانەکەدا نووسراوە بڵاوکرایەوە.

بەناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد-ی سوید وکەنەکە دەربارەی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات لێدوان درا و گەلەکۆمە ئیدانەکرا.

گوتەبورگ

لەشاری گوتەبورگ کوردستانیان بەئامنجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمە بەدروشمی ' ئازادی بۆئۆجالان'  ڕێپیوانێکی درێژمەودایان دەستپێکرد. لەڕێپێوانەکەدا لەسەرناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی گوتەبورگ و کۆمیتەی ڕۆژئاوا لیدوان درا، لەچالاکییەکەدا داوالە حکومەتی سوید و یەکێتی ئەورووپا کرا کەلەدژی گۆشەگیری ئۆجالان هەلوێست بگرن.

برولانگ

کوردستانیان لە شاری برولانگێ-ی سوید، بەئامانجی تیشک خستنەسەرچالاکی مانگرتن لە ستراسبوورگ وتورکیا کە لەدژی گۆشەگیری ڕەها لەسەرعەبدوڵائۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە، سەردانی شارەوانی شارەکەیان کرد و لەگەل جان بوهمان بەرپرسی لقی شارەوانی و مونیکا لووندێن و کارین ئورجیس ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی کۆبوونەوە و زانیارییان دەربارەی دۆخی مانگرتووان بڵاوکردەوە.

ئەندامانی مەجلیسەکە ئاشکرایان کرد هاوڕای گەلی کوردن، بۆ شکاندنی گۆشەگیری کاری جیدی بکەن.

ک-ش